شەوی رابردوو هاوڵاتییەک لە شاری سلێمانی کوژرا و دەزگای
ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژەکەی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی
شەوی رابردوو لە نزیک گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دوو
هاوڵاتی دروستدەبێت، دەبێتە هۆی برینداربوونی یەکێکیان لە ئەنجامی بەرکەوتنی چەقۆ
لەلایەن ئەنجامدەری تاوانەکەوە".
تۆمەتبارێک بە ناوی (ش.خ) دەستگیرکرا
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش
بە شوێنی رووداوەکە، تۆمەتبارێک بە ناوی (ش.خ) دەستگیرکرا و دەستبەجێ برینداری
رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی
برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەیە
باسی لەوەشکرد:" پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت،
تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەیە و لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیەش
بەردەوامە".