وەزیری کارەبا دڵنیای دایە وەزیری پەروەردە، کە لەکاتی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی، کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکرێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:" کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەردانی وەزارەتی پەروەردەی کرد و لەلایەن ئالان سەعید وەزیری پەروەردەوە پێشوازی لێکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە دیدارەکەدا هەردوو وەزیر باسیان لە ئامادەسازی و هەماهەنگی بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی ئەزموونەکان کرد".
ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەوکاتەدا رادەگرن
باسی لەوەشکرد:" وەزیری کارەبا دڵنیایی دایە وەزیری پەروەردە، لەکاتی تاقیکردنەوەکان ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەوکاتەدا رادەگرن و کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکرێت".