بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دەستپێکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاردراوە بە دەستپێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێم.
ئەمە لە کاتێکدایە: 2ی شوباتی 2025، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەکۆی
دەنگ بڕیاردرا هەمواری یاسای بودجەی گشتیی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی
کوردستان پەسەند بکرێت.