نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

ئابوری 22/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی سپی و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبوونەوە.

لەبارەی نەوتەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بە 80 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 50 سەنت لە بەهاکەی بەرزبووەوە.

لەبارەی زێڕەوە: دوای ئەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە، بەهای دۆلار دابەزی، ئەوەش کاریگەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەبووە و لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە 2404 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا