بەتۆمەتی تەقەكردن لە سێ كەس؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان 25/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: تۆمەتبارێك كە تەقەی لە سێ هاوڵاتی كردبوو، پاش هەڵهاتنی دۆزرایەوە و دەستگیركرا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی رووداوێكی تەقەكردن لە گوندی باریكە روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون، سەرەنجام مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە تواندرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئەمەش ئەنجامدرا: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بوو و ئێستا (م، ج، ع) بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا