چی روویدا: لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی ئۆڵۆمپیادی
پاریس، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق و مەغریب رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، کە بە
یارییەکی چارەنووساز بۆ هەردوو هەڵبژاردەکە دادەنرێت.
زانیاری: یارییەکە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، هەردوو
هەڵبژاردەکە لە کۆمەڵەی دووەم لەگەڵ ئەرجەنتین و ئۆکرانیا رکابەرایەتی بۆ
مسۆگەرکردنی کارتی گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو دەکەن، چونکە هەرچوار تیپەکە خاوەنی چوار
خاڵن.
خاڵی یەکلاکەرەوە: لەئەگەری یەکسانبوونی ژمارەی خاڵەکانی
تیپەکان، بۆ یەکلاکردنەوەی تیپی سەرکەوتوو جیاوازی گۆڵەکان هەژمار دەکرێت، ئەگەر
ژمارەی گۆڵەکانیش هاوشێوە بوون تەنها ئەو گۆڵانە هەژمار دەکرێت کە هەڵبژاردەکان
تۆماریان کردووە، ئەگەریش هەر هاوشێوە بوو تیروپشکی بۆ دەکرێت.