بابەتە سەرەکیەکە: نەخۆشخانەی
پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان دەکاتەوە، دەست دەکرێت
بە دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە: نەخۆشخانەی پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان
و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەکاتەوە، دوای پشوی سەری ساڵ دەست دەکرێت بە
دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە بۆ ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە بەمەبەستی
وەرگرتنی دەرمانی مانگانە لە نەخۆشخانەکەمان.
دەقی
راگەیەندراوەکە؛
لەئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی، کە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون، توانرا نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ببێتە ناوەندێکی تەندروستی بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی دڕێژخایەنی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ ٢ــی کانوونی دووەمی٢٠٢٥ نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ئاگاداریێکدا سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ئاگادار دەکاتەوە، کە دوای پشوەکانی سەری ساڵ دەست دەکرێت بە دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە بۆ ئەو چارەخوازانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەمەبەستی وەرگرتنی دەرمانی مانگانە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە.
تێبینی:
١- لەڕۆژی سێشەمە(٢٠٢٥/١/٧)
لێژنە دەست بەکاردەبێت و نەخۆشەکان دەبینێت.
٢-لێژنە ڕۆژانی( یەک شەم، سێشەم ، چوارشەم) دادەنیشێت.
٣- دەفتەر چارەسەری مانگانە تەنها بۆ پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان و کەسی پلە یەکی ئەم دوانە دەکرێت