بانکی ناوەندی زیاتر لە 265 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئابوری 30/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 265 ملیۆن دۆلاری بە شێوازی کاش و حەواڵە خستەبازاڕەوە.

ڕاگەیەندراوی فەرمی: بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى 265 ملیۆن و 773 هەزار 443 دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەمەش هەیە: سێ ملیۆن و 550 هەزار دۆلار بە شێوەى کاش فرۆشراوە و 262 ملیۆن 223 هەزار و 443 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە بووە.

زیاتر: لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 950 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا