چرۆكە سەرەكییەكە: ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینهكانی بۆشایی ئاسمانی ئهمریكا (ناسا) بۆ پڕۆژەی گەڕاندنەوەی مرۆڤ بۆسەر مانگ پشت بە راهێنەری جەستەیی ریاڵ مەدرید دەبەستێت.
سەرچاوە: بەپێ رۆژنامەی ئاسڵێتیكی ئەمریکی، ناسا دەیەوێت سوود لە پلانەکانی ئەنتۆنیۆس پینتۆس-ی راهێنەری توانای جەستەیی یانەی شاهانە وەربگرێت، بۆ ئەوەی سیستەمێکی تایبەت بە كەشتیوانەكانیان دابنێت لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆگرامێكی تایبەت.
پڕۆگرامەكە چییە: ناسا دەیەوێت لە رێگای پڕۆگراتمی ئارتمیس-ەوە،مرۆڤ بۆ سەر مانگ بگێڕێتەوە.