عیزەت سابیر: وەبەرهێنان لە کێڵگەیەکدا دەکەین کە 40 ساڵە گازەکەی دەسووتێت

ئابوری 02/08/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: وەزارەتی نەوتی عێراق وەبەرهێنانی گازی لە کێڵگەی نەوتی ناوەڕاست لە شاری بەغدا دەستپێکرد، كە ماوەی 40 ساڵە گازەکەی دەسوتێت و سودی لێ نابینرێت.

کێ وتی: عیزەت سابیر، جێگری وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت:" لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بەشداربووین لە وەبەرهێنانی 20 ملیۆن پێ سێجا گاز، كە ماوەی 40 ساڵە دەسووتێت لە كێڵگەی نەوتی ناوەراست لە بەغدا".

ئەمەش هەیە: گاز یەکێکە لەو پێکهاتە گرنگانەی لە وزەدا بەکاردەهێنرێت و زۆربەکەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە گاز کاردەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا