زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئابوری پێش 3 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و شاره‌زایانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا دەگەڕێننەوە و ئه‌مڕۆ 20ی ئه‌یلول، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 614 دۆلار.

زیاتر: هاوكات نرخی یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یاری 24 به‌ 645 هه‌زار دیناره‌ و یه‌ک مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 21 به‌ 565 هه‌زار دیناره‌، هەروەها یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 485 هه‌زار دیناره‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا