بابەتە سەرەکییەکە: لە
شاری ماگدیبۆرگی ئەڵمانییە ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی بە ناو بازاڕێکی
تایبەت بە کریسمسدا کرد و ژمارەیەکی زۆری لە خەڵک شێلا.
زانیاریی گشتی: بەهۆی
روداوەکەوە تاوەکو ئێستا دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 68 کەسی تریش بریندار بون،
لە کۆی ئەو ژمارەیە برینی 15 کەس سەختە.
چی تر: ماڵپەری BBC لە زاری بەرپرسانی ئەڵمانیاوە
بڵاویکردەوە: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی 50 ساڵە و بە رەچەڵەک سعودییە، لە
ساڵی 2006ەوە نیشتەجێی ئەڵمانیایە و پزیشکی دەرونییە.
ئەمەش هەیە: تاوەکو
ئێستا هۆکاری پشت روداوەکە ئاشکرا نەکراوە و پۆلیسی ئەڵمانیاش جەختی لەوەکردەوە،
بەدوای هیچ تۆمەتبارێکی تردا ناگەڕێن.