بابەتە سەرەکیەکە: زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی لە ئێستادا
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار 632 دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، هاوکات کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی ئەمریکا.
بە ژمارە: لە ئێستادا نرخی مسقالێک زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم
شێوەیەیە:
- زێڕی عەیار 18 بە 485 هەزار دینارە
- زێڕی
عەیار 21 بە 565 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 22 بە 590 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 24 بە 645 هەزار دینارە