کێ وتی: سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی
سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کرا و بریندارکرا.
چی تر: لە ئێستادا بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ
نەخۆشخانەی شار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئەمەش هەیە: وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی دیکە بخاتەڕوو سەبارەت بە رووداوەکە و نازانرێت بارودۆخی بریندارەکە چۆنە و هۆکاری رووداوەکە چی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بە وتەی چەند شایەتحاڵێک، قوربانییەکە دوو گولـلەی بەرکەوتووە و تەمەنی لەنێوان 45 بۆ 50 ساڵیدایە.