میدیای فەرمی گۆڕان: چاوەڕوانین ئەمڕۆ بەغدا کۆتا گوژمەى پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت بنێرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: میدیای فەرمی گۆڕان لە زاری سەرچاوەییەکەوە لە وەزارەتی دارایی دەڵێت" چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ زیاتر لە 240 ملیار دیناری تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغداوە رەوانە بکرێت".

کێ وتی: ماڵپەڕی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە:" چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق، کۆتا گوژمەی پارە بۆ دابەشکرنی مووچەی مانگی هەشتى موچەخۆران بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە 240 بۆ 243 ملیار دینارە و راستەوخۆ دوای ئەوە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت".

ئەمەشی وت: کەموکوڕییەکانی لیستی موچە لە قۆناغی کۆتاییهاتندان و هاوکاتی ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی داهاتو، بەغداد موچەی مانگی ئەیلول خەرج بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا