پێنج خۆراک بینینی منداڵان بەهێز دەکەن

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: ئەو پێنج خۆراکەی هۆکارن بۆ بەهێزکردنی بینینی منداڵان، خاڵی هاوبەشیان دژە ئۆکسانە، کە چاوەکان لە هەوکردن و سوربوونەوە دەپارێزن، هەروەها دەوڵەمەندن بە ڤیتامینە جیاوازەکان.

زانیاری: بەهۆی ئەوەی منداڵان کاتێکی زۆر بە دیار مۆبایلە زیرەکەکانەوە بە سەر دەبەن، کاریگەری لە سەر ناڕێکی لە کاتەکانی خواردن دروست دەکات و دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامینەکان، کە ئەمەش بینینی منداڵان لاواز دەکات.

زیاتر: بە پێی بڵاوکراوەیەکی سایتی (لیڤیمینت) پێنج خۆراک دەبنە بۆی بەهێزکردنی بینینی منداڵان و دەوڵەمەندکردنیان بە ڤیتامینە جیاوازەکان.

١_ماسی سەلەموون کە یەکێکە لەو خۆراکانەی بە ئۆمیگا 3 دەوڵەمەندە، ڕێگرە لە وشکبوونەوەی چاو و سووربوونەوە و هەوکردن.

٢_گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی بیتاکارۆتین، دژە ئۆکسانەو لە ناو جەستەدا دەگۆرێت بۆ ڤیتامین (ئەی) هەروەها هاوسەنگی ڕەنگ لە چاوەکاندا دەپارێزێت.

٣_پرتەقاڵ زۆر لە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە، دەبێتە هۆی بەهیزکردنی بینینی منداڵان و پاراستنی چاوەکانیان و لە تیشکە زیانبەخشەکان.

٤_هێلکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان، وەکو لووتین و زیاکسانتین، بۆ هەمیشە هاوێنەکانی چاو بە پاکی و بە پارێزراوی دەهێلێتەوە.

٥_بادەم بە در‌ێژایی تەمەنی مرۆڤ، چاوەکانی لە هەموو تەنە نامۆکان دەپارێزێت و رێگرە لە هەرکێشەیەک بۆ هاوێنەکانی چاو دروستبێت، بە ڤیتامینی ئەی دەوڵمەندە.    

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا