بابەتە سەرەکیەکە: زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار 661 دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، هاوکات کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی ئەمریکا.
بە ژمارە: لە ئێستادا نرخی مسقالێک زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 497 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 580 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 607 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 662 هەزار دینارە.