نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئاشکرا کرا

کوردستان 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ئەیلول ئاشکرا کرا.

کێ وتی: عوسمان محەمەد سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند: هەموو مانگێک سەبارەت بە نرخی ئەمپێری مۆلیدە لیژنە پەیوەندیدارەکان لە قائیمقامیەت کۆدەبنەوە.

زیاتر: هێشتا ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە، بەڵام بەپێی کاتژمێرەکانی کارکردن پێدەچێت نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ئەیلول لە دەوروبەری 12 هەزار دیناردا بێت.

ئەمەش هەیە: هەموو ساڵێک لە 1ی تشرینی یەکەمەوە گۆڕانکاری بەسەر خشتەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکاندا دێت، بەڵام ئەمساڵ ئەو گۆڕانکارییە دەکەوێتە 15ی تشرینی یەکەمەوە.

هاوکات: هەوڵ دەدرێت بەرنامەیەک دابنرێت کە جیاواز لە ساڵانی رابردوو، خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لەسەرجەم ناوچەکان وەکو یەک بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا