بە تۆمەتی هەڕەشەکردن کەسێک دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور و لە سەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی لێكراوە و بەزۆر بڕی 13 هەزار دۆلاری لێسەندراوە، بنكەی پۆلیسی زەڕایەن لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئەمەش هەیە: دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێک لەو پارەیەدا كە تۆمەتبار بە زۆر لە سكاڵاكاری سەندبوو.

زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتبار ع، م، غ لەدایكبووی 2000 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا