هێرشەکەی ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی نزیکەی 3٪ بەرزبووەوە.

کێ وتی: ماڵپەڕی "OIL PRICE"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.78٪ بەرزبووەتەوە، هەر بەرمیلێکیش یەک دۆلار و 84 سەنت لە نرخەکەی زیادیکرد.

هۆکار: بەرزبوونەوەی نرخی لەناکاوی نەوتی خاو پەیوەستە بە هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا