قوباد تاڵەبانی: سەرۆکی یەکێتی بە پارتی وت ئەم غەدرەتان لێ قبوڵ ناکەین

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: قوباد تاڵەبانی چاویکەوت دانیشتووانی گوندی جولانان لە سنووری پشدەر و وتی:" یەکێتی یەک سەرۆکی هەیە، دوو بەڵێنی داوە و یەکێکیانی جێبەجێ کردووە و یەکێکیان ماوە".

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی دەڵێت:" بەڵێنی یەکەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوە بوو هاوسەنگی هێز رێک بخاتەوە لە هەرێمی کوردستان، هێشتا هەڵبژاردن نەکراوە و هاوسەنگییەکەی رێکخستووەتەوە".

ئەمەشی وت: بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بەرپرسانی پارتی وت بەسە، بووەستن ئیتر، ئەم غەدرەتان لێ قبوڵ ناکەین.

زیاتر: بە وتەی قوباد تاڵەبانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی رێڕەوی حوکمڕانی راست دەکەمەوە و راستیدەکاتەوە، وتی کەرکوک وەردەگرینەوە و وەریگرتەوە.

چی تر: ئەم هەڵبژاردنە وەک هەڵبژاردنەکانی رابردوو نییە، ئومێد و هێز و باوەڕ هەیە بۆ بردنەوە

قوباد تاڵەبانی چی کرد: پێشتر گلەیی ئەوەم لێدەکرا و پێیان دەوتم تۆ پڕۆپارتیت، نەخێر وانیە من پڕۆپارتی نیم، بەڵام هەندێکجار لە پێناو یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن ئامادە بووم سازش بۆ پارتی بکەم، بەڵام ئەوان نەهاتنە پێشەوە و دەیانەوێت بەسەر هەموو کوردستان خۆیان بسەپێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا