وەزیری دەرەوەی ئێران: ئیسرائیل کاردانەوەی هەبێت وەڵامی بەهێزترمان دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 02/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی دوێنێ ئەنجاممان دا بەرگریکردن بوو لە خۆمان ئەگەر ئیسرائیل کاردانەوەی هەبێت، وەڵامی بەهێزترمان دەبێت.

پەیامی فەرمی: عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بە پێی مادەی 51ـی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران بەرگری لەخۆی کردووە و ئەو ناوچانەمان کردوەتە ئامانج شوێنی بریاردانی کۆمەڵکوژی هاوڵاتییان غەززە و لوبنان بووە.

ئەمەشی وت: ئەگەر ئیسرائیل بریاری بەرپەرچدانەوە نەدات، هێرشەکانمان کۆتایی پێدێت بەڵام ئەگەر وانەبوو، وەڵامی بەهێزتر و کوشندەتر لەمەی ئێستا دەدرێتەوە.

چی دیکە: ئەم هێرشەمان پاش دوو مانگ ئەنجامدا تاوەکوو نەبێتە رێگر لە بەردەم بە ئەنجام گەیاندنی ئاگربەست.

زیاتر: هاوپەیمەنانی ئیسرائیل، ئێستا بەرپرسیارێتی زیاتریان لە سەر شانە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاژاوەگێڕانی ئیسرائیل.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا