چی
روویدا: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبوسی،
سەرۆكی حزبی تەقەدوم لە بەغدا کۆبونەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لەکۆبونەوەکەدا کە نزار
ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبو، یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بە ئامانجی
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت ناکۆکییەکانی پەیوەست بە
پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و هەردولا
جەختیان لە پابەندبون بە دەستور و پاراستنی مافەکانی هەمولایەک کردەوە.
زیاتر:
لەدرێژەی کۆبونەوەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سوریا هەڵسەنگێندرا و
داواکرا هەمولایەنەکان بە ستراتیژێکی نیشتمانیی هاوبەشەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش
و سەقامگیریی عێراق بکەن و نەهێڵن گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر عێراق
و ژیانی خەڵکەکەی دروستبکات.