بابەتە سەرەکیەکە: پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ئیسرائیل پلانی وەڵامدانەوەی
ئێرانی هەیە و پێگە ستراتیجیەکان و دامەزراوە نەوتیەکانی دەکاتە ئامانج.
کێ وتی: پێگەی"ئەكسیۆس"ی ئەمریكی لە زاری
بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویكردووەتەوە: ئیسرائیل پلانی هەیە لەم چەند رۆژەدا وەڵامێكی
بەهێزی ئێران بداتەوە و دامەزراوە ستراتیجی و پێگە نەوتیە گرنگەكانی بكاتە ئامانج.
ئەمەش هەیە: ئاماژەیان بەوەشکردووە: چەند
بەرپرسێكی ئیسرائیلی لەگەڵ ئەوەدان وەڵامەكەیان دامەزراوە نەوتیەكانی ئێران بکاتە
ئامانج و دەکرێت پرۆسەی كوشتنی بەرپرسان و لەناوبردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێرانیش
یەکێک بێت لەبژاردەکان.
زیاتر: ئەگەر جارێكی تر ئێران وەڵامیان بداتەوە و
هێرشبکاتەوە سەریان، ئەوا سەرجەم بژاردەكان كراوە دەبن، بە لێدان لە دامەزراوە
ئەتۆمییەكانیشەوە.