حەوت رێنمایی بۆ چارەسەری سەرەتایی پەتای وەرزیی

تەندروستی 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەگەڵ گۆرِانی وەرزەکاندا چەندین جۆری پەتا و نەخۆشيی جیاواز بڵاو دەبنەوە، هەندێک لە پەتاکانیش گوازراوەن.

کێ وتی: پێگەی health direct بڵاویکردوەتەوە: لەگەڵ گۆڕان و هاتنی وەرزی سەرمادا چەندین جۆری پەتا و نەخۆشيی جیاواز بڵاودەبنەوە، کۆمەڵە نیشانەیەک لە کەسی تووشبودا بە دیار دەکەون.

ئەمەش هەیە: نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازیان هەیە و دەگۆڕێن و چەند رێگەیەک هەن کە دەتوانرێت وەک چارەسەری سەرەتایی بەکاربهێنرێت بۆ پەتا وەرزییەکان.

چارەسەرەکان:

- پشوودانی زۆر.

- خواردنەوەی ریژەیەکی زۆر لە شلەمەنیە گەرمەکان.

- بەکارهێنانی ئامێری هەڵم و شێدارەکەرەوەکان.

- بۆ منداڵان قەترەی پزیشکی بەکاربهێندرێت.

- هەڵمژینی هەڵمی ئاوی گەرم.

- خواردنەوەی شیرەمەنییەکان و قەترە بۆ لوت.

- بەکارهێنان و خوارنی هەنگوین بۆ هەموو تەمەنە جیاوازەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا