ئەو خوارد و خواردنەوانەی نابێت بە سکی بەتاڵ بخورێن

تەندروستی 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەندێک خواردن‌ و خواردنەوە هەیە دەبنە هۆی تێکچون‌ و دروستبونی ئازار لەگەدەدا، بەتایبەت ئەگەربێت‌ و لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن.

کێ وتی: پزیشکانی پسپۆر باس لەوەدەکەن،  هەندێک خواردن‌ و خواردنەوە هەیە نابێت لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن، لەبەر ئەوەی زیان بە گەددە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن و کاریگەری خراپ جێدەهێڵن.

زیاتر: خواردن و خواردنەوەکان:
شەربەتی پرتەقاڵ: دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە بەتایبەت ئەگەر بەیانیان بەتەنها بخورێتەوە.

خواردنەوە شیرینەکان: دەبێتە هۆی پچڕانێک لە کارکردنی پەنکریاسدا، کە ناتوانێت پێویستی بە ئەنسۆلین دیاری بکات و دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن.

خەیار و بیبەری شیرین و قەیسی: ئەم خواردنانە دەبێتە هۆی خورانی پەردەی گەدە ئەگەر لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن.

شیر: دەبێتە هۆی کارلێککردنی لەگەڵ بەکتریاکانی ناوەوەی گەدە کە ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی ماندوێتی و هەستکردن بە رشانەوە.

چا: خواردنەوەی دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاسن لە لەشدا و هۆکارێکە بۆ کەمخوێنی.

تەماتە: دەبێتە هۆی ئەوەی ترشەڵۆکەکانی ناوەوەی کارلێک بکەن لە گەدەدا و نەتوێنەوە، زیان بە گەدە دەگەیەنێت.

ئاوی سارد: کاریگەری نەرێنی لەسەر کرداری هەرس هەیە بەو پێیەی پرۆسەی هەرس خاو دەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا