کاریگەریەکی دیکەی کۆرۆنا لەسەر کەسانی توشبو ئاشکرا دەکرێت

تەندروستی 19/12/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پسپۆڕان، لە توێژینەوەکانیاندا گەیشتونەتە دەرئەنجامێک کە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆڤید 19 لەسەر جەستەی مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە.

سەرچاوە: لە راپۆرتێکدا کە لە رۆژنامەی نیۆیۆڕك تایمزی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە: لە نوێترین توێژینەوەدا دەركەوتوە بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی لە رابردودا توشی پەتای كۆرۆنا بون، دوچاری كێشەی قۆڵۆن و ریخۆڵە و كۆئەندامی هەرس بونەتەوە.

زیاتر: دەرکەوتوە لە 40%ـی ئەو كەسانەی پێشتر توشی ڤایرۆسەکە بون، كێشەیان لە كۆئەندامی هەرس و قۆڵۆن و ریخۆڵەكاندا دروست بوە، ئەو كێشانەش بۆ ماوەیەكی دور و درێژ دەمێنێتەوە.

چی تر: هەروەها هەر لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە، ژنان زیاتر روبەروی ئەو کێشانە دەبنەوە بەراورد بە پیاوان.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"کەشی بەهارە دەستپێدەکات"

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع رێککەوتنێکیان واژوکرد

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا