ئەو خوارد و خواردنەوانەی نابێت بە سکی بەتاڵ بخورێن کامانەن؟

تەندروستی 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەندێک خواردن‌ و خواردنەوە هەیە دەبنە هۆی تێکچوون‌ و دروستبونی ئازار لەگەدەدا، ئەگەر بێتوو لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن.

کێ وتی: پێگەی healthline بڵاویکردەوە پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن: هەندێک خواردن‌ و خواردنەوە هەیە نابێت لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن، لەبەر ئەوەی زیان بە گەدە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن و کاریگەری خراپ جێدەهێڵن.

خواردن و خواردنەوەکان:

- شەربەتی پرتەقاڵ: دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە بەتایبەت ئەگەر بەیانیان بەتەنها بخورێتەوە.

- خواردنەوە شیرینەکان: دەبێتە هۆی پچڕانێک لە کارکردنی پەنکریاسدا، کە ناتوانێت پێویستی بە ئەنسۆلین دیاری بکات و دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن.

- خەیار و بیبەری شیرین و قەیسی: ئەم خواردنانە دەبێتە هۆی خورانی پەردەی گەدە ئەگەر لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن.

-  شیر: دەبێتە هۆی کارلێککردنی لەگەڵ بەکتریاکانی ناوەوەی گەدە کە ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی ماندوێتی و هەستکردن بە رشانەوە.

-  چا: خواردنەوەی دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاسن لە لەشدا و هۆکارێکە بۆ کەمخوێنی. 

- تەماتە: دەبێتە هۆی ئەوەی ترشەڵۆکەکانی ناوەوەی کارلێک بکەن لە گەدە و نەتوێنەوە، زیان بە گەدە دەگەیەنێت.

- ئاوی سارد: کاریگەری نەرێنی لەسەر کرداری هەرس هەیە بەو پێیەی پرۆسەی هەرس خاو دەکاتەوە.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا