بابەتە سەرەکیەکە: بەرشەلۆنە دەیەوێت جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ
نێیمار واژۆ بکات و بیگەڕێنێتەوە یانەکە.
کێ وتی: رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە: خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پلانی
داناوە لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ نێیمار واژۆ بکات و بیگەڕێنێتەوە سپۆتیفای کامپ نۆو.
ئەمەش هەیە: یاریزانەکە
لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی کۆتایی دێت و سەرۆکی بەرشەلۆنە دەیەوێت سود لەو دەرفەتە
وەربگرێت و بە گرێبەستێکی ئازاد یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە.
زیاتر: بە گوێرەی زانیاریەکان، نێیمار بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ
یانە سعوودیەکە نوێنەکاتەوە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکە بەجێبهێڵێت.