مێسی دەچێتە بەرشەلۆنە؟

وەرزش 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە یانەی بەرشەلۆنە لە یادی ١٢٥ ساڵەی دامەزراندنی یانەکەدا، بانگهێشتی ئەستێرەکانی پێشووی یانەکەی بکات لە ناویشیاندا لیۆ مێسی ئەرجەنتینییە. 

زیاتر: بە پێی زانیارییەکان بەرشەلۆنە ئامادەکاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی 125 ساڵەی دامەزراندنی، لەو چوارچیوەیەدا زۆرێک لە یاریزان و ئەستێرەکانی پێشووی یانەکەی کردووە.

ئەمەش هەیە: ئەم ئاهەنگە لە 29ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێودەبچێت، بەهۆی کاتی یارییەکانەوە، پێناچێت مێسی و بەشێک لە ئەستێرەکانی دیکەی تۆپی پێ، کە بانگهێشتکراون، بتوانن ئامادەی بۆنەکە ببن.

ئەمەش بزانە: بەپێی میدیا ئیسپانییەکان لە ئەگەری بەشداریی نەکردنی مێسی و چەند یاریزانێکی دیکە، پێدەچێت بە کورتە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراو، پشتیگری خۆیان بۆ یانەکە دووپات بکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا