بابەتە سەرەکیەکە: کاندیدێکی نەوەى نوێ کشانەوەی خۆی لە لیستەکە راگەیاند و داوا لە کۆمیسیۆن دەکات کاری یاسایی بکات بۆ سڕینەوەی ناوەکەی لە لیستی ناوبراو.
راگەیەندراوی فەرمی: شاتوو فرەیدون حمە ساڵح کاندیدی لیستی نەوەی نوێ لە
بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی تاوەکوو ئێستا هیچ ریکلام و لافیتە و
پۆستەرێکم بۆ نەکراوە لەلایەن لیستی ناوبراوەوە لە کاندید بوونم دەکشێمەوە.
ئەمەش هەیە: نادادپەروەری لە ریزبەندی ماف و ئیمتیازەکانی ناو لیستەکە
دەبینم و راستگۆ نەبوون لەگەڵم.
زیاتر: داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەم کاری یاسایی بکەن
بۆ سڕینەوەی ناوەکەم لە لیستەکە.