بابەتە سەرەکیەکە: دانی كارڤاخاڵ بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی ساڵێک لە
یاریگاکان دادەبڕێت و ریاڵ مەدرید بەدوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێت.
سەرچاوە: رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی رایگەیاند: راهێنه‌ری یانه‌ی ریال
مه‌در چه‌ند بژاردەیه‌كی هەیە، یەکەمیان لوکاس ڤاسکێزە و پێشتر لە جێگەی کارڤاخال
یاریکردووە ده‌توانێت ببێته شوێنگره‌وه‌ی یاریزانه‌كه، بەڵام ئەوە تاکە بژاردەی
راهێنه‌رەکە نییە.
ئەمەش هەیە: رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: بژارده‌ی دووه‌می
ئانچێلۆتی فیدریكۆ ڤاڵڤێردیه، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە به‌هه‌مان شێوه‌ی
ڤاسكێز له‌م شوێنه یاریكردووه، یارمه‌تیده‌رێكی باشی كاڤاخاڵ بووه.
زیاتر: یانه‌ی
ریال مه‌درید به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر له بازاڕی گواستنەوەی زستانه به دوای
یاریزانێكی باڵی راست ده‌گه‌رێت و نزیكترین بژارده‌ش ئه‌لێكسانده‌ر ئارنۆڵدی
ئینگلیزی و یاریزانی لیڤەرپوڵە.