لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای عێراق شەش چەکداری داعش کوژران

عێراق 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق کوژرانی شەش چەکدارى داعشی لە سەڵاحەدین راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند: لە درێژەی هەڵمەت و بەدواداچوون بۆ راودوونانی چەکدارە تیرۆریستییەکانی داعش، هێرشێکی ئاسمانیی بەگوێرەى زانیاریى ورد و دروستى هەواڵگریى لە سەڵاحەدین ئەنجامدراو، شەش چەکداری داعش کوژران.

ئەمەش هەیە: فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر چەکدارانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانیان.

زیاتر: هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی F16 ئەنجامدراوە و وەک هەوڵێک بۆ تۆڵەسەندنەوەى شەهیدانى کەرکوک بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا