"هەشت هەزار ئاوارەی لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق"

درێژتر لە هەواڵ 09/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆمەڵەی مانگی سوری عێراق رایگەیاند، بەردەوامین لە پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی لوبنان و لە ماوەی 10 رۆژدا هەشت هەزار ئاوارەی لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق.

لێدوانی فەرمی: یاسین ئەلمەعموری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: بە هەموو ئاراستەکان بەردەوامین لە پێشوازیکردن لە ئاوارەکان و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا نزیکەی هەشت هەزار ئاوارەی لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق.

ئەمەشی وت: بەردەوام ژمارەی ئاوارەکان لە زیادبووندایە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە بۆردومانی چڕیان لەسەرە و هاوڵاتیان ناچارن شوێنەکان بەجێبهێڵن.

زیاتر: ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە دەگەنە عێراق سەرەتا لە سنوورەکانەوە دەگوازرێنەوە و دواتریش شوێنی نیشتەجێبوون و پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا