هەڵۆ حەمەڕەشید دەگەڕێتەوە بۆ وتاردان

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: پاش شەش ساڵ لە دوورخرانەوە، هەڵۆ حەمەڕەشید مامۆستای ئاینی دەگەڕێتەوە بۆ وتاردان.

زانیاریی گشتی: هەڵۆ حەمەڕەشید مامۆستای ئاینی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە، گەڕاوەتەوە بۆ وتاردان و رۆژی هەینی 11ی تشرینی یەکەم، جارێکی دیکە وتاری هەینی پێشکەش دەکات.

ئەمەش بزانە: ناوبراو لە ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و بە یەکێک لە مامۆستا ئاینییە ناودارەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و لە ساڵی 2018ەوە بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف لە وتاربێژی دوورخراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا