قوباد تاڵەبانی: یەکەمبوون بە باڵای سلێمانیدا بڕاوە

کوردستان 09/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکانی عێراق، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی زانکۆی سلێمانی کرد.

پەیامەکە: قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکانی عێراق، شانازی و سەروەرییەکی دیکەیە بۆ زانکۆی سلێمانی و شاری سلێمانی.

زیاتر: سوپاس بۆ سەرۆکایەتیی زانکۆ و هەموو مامۆستایانی دڵسۆز و خوێندکارانی ئازیزی زانکۆی سلێمانی، سەربەرزتان کردین.

چی تر: یەکەمبوون بە باڵای سلێمانیدا بڕاوە و هەردەبێت لە هەموو شتێکدا یەکەم بێت، بە هەموومانەوە باشتریشی دەکەین.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا