بابەتە سەرەکییەکە: لە دهۆک کەرنەڤاڵی ناساندنی
کاندیدانی لیستی 148ی یەکگرتووی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
چی تر: سەرڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتارێکی
پێشکەشکرد و رایگەیاند: یەکگرتوو هەرگیز بەشێک نەبووە لە ململانێ و شەڕەکان تەنها
خزمەتی کردووە بە هەموو چین و توێژەکان.
زیاتر: کاتی ئەوە هاتووە بە دەسەڵاتداران بڵێین ئیدی
بەسە، بۆیە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و وابکەن یەکگرتوو زۆرینەیەکی باشی
پەرلەمان بەدەستبهێنێت.