زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشکردنی شایستەیی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ

کوردستان 10/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

لێدوانی فەرمی: کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی شایستەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لەسەرجەم پەروەردەکانی هەرێم دەکرێت.

ئەمەشی وت: مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەرمی کراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی تەمویلی پارەکەیان بکرێت لەڕێگای وەزارەتی دارایی بۆ بانکەکان.

زیاتر: بۆ شایستەی مانگی تەمموز و ئاب، کە نیوەیە، دوای مووچەی مانگی ئەیلول لە دەرفەتێکدا بەیەکەوە دابەشدەکرێت و نافەوتێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا