"بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزەکانی 70 دابەش دەکرێت"

کوردستان 10/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە جەرخکردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لەسەر بنەمای گفتوگۆ و رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیارەکە دراوە.

زیاتر: پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی 70 رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەندکردنی دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

چی تر: تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی 70 کراوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا