بابەتە سەرەکییەکە: بزووتنەوەی
گۆڕان کشانەوەی خۆی لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی راگەیاند.
کێ وتی: دانا ئەحمەد
مەجید رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە رایگەیاند: ئەم بڕیارە وەڵامدەرەوەی خواست و
داواکارییەکانی هاوڵاتییان و گۆڕانخوازانە.
چی تر: بڕیارەکەمان
بەشێکە لە زنجیرەیەک گۆڕانکاری و هەڵوێست و بڕیار، کە دوای گۆڕانکارییە
ناوخۆییەکانی بزووتنەوەکەمان، بە پرس و راوێژ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتی و
هەڵسوڕاوی دەرەوەی بزووتنەوەکەمان، دەستمانپێکردووە و بڕیارمانداوە گۆڕان بەهێز
بکەینەوە.
ئەمەش هەیە: داوای
لێبوردن لە میلـلەتەکەمان دەکەین، ئەگەرچی بڕیارێکی درەنگوەختیشە، بەڵام راست و
پێویستە، بەڵێن دەدەین هەڵەکان راستبکەینەوە.