لە ماڵێکی سلێمانیدا دەستبەسەر 335 کیلۆگرام گۆشتی هیندیدا گیرا

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر 335 کیلۆگرام گۆشتی هیندیدا گرت.

راگەیەندراوی فەرمی: قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئەو بڕە گۆشتە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی ئاشتی دەستیبەسەردا گیراوە و خاوەنەکەی بەنیاز بووە لە بازاڕەکاندا ساغی بکاتەوە.

ئەمەش هەیە: بڕی 275 کیلۆگرام لەو گۆشتە کراوە بە قیمە و ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی بەشێوەی گۆشتی فرێش بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت، 60 کیلۆگرامەکەی دیکەشی بۆ ئەوە ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی بەشێوەی گۆشتی ساغ بفرۆشرێت.

چی تر: ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی لەوبارەیەوە بەردەوامە و گۆشتە دەستبەسەردا گیراوەکەش لەناودەبرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا