بابەتە سەرەکیەکە: خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵ درا بە رێکخراوی نیهۆن
هیدانکیۆ ژاپۆنی کە دژی چەکی ئەتۆمی کار دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ 11ـی
تشرینی یه‌كه‌م، لە پایتەختی نەرویج، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌خشرایه رێكخراوی نیهۆن
هیدانكیۆی ژاپۆنی، كه رێكخراوێكه دژی چه‌كی ئه‌تۆمییه.
ئەمەش هەیە: رێکخراوە ژاپۆنییەکە، هه‌موو ئه‌وانه كۆده‌كاته‌وه، كه له هه‌ردوو بۆمبه
ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هێرۆشیما و ناكازاكی له ساڵی 1945 رزگاریان بووه.
هاوکات: یۆرگن واتنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نۆبڵ رایگەیاند: لیژنه‌كه‌مان خه‌ڵاته‌كه‌ی
به‌خشیوه‌ته رێكخراوی نیهۆن هیدانكیۆی ژاپۆنی له‌پێناو هه‌وڵه به‌رده‌وام و چڕه‌كانی
بۆ هێنانه‌دی جیهانێكی دوور له چه‌كی ئه‌تۆمی.