بابەتە سەرەکیەکە: بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا ناسنامەی ئەو کەسەیان ئاشکراکرد
کە ئۆتۆمبێلێکی تێسلای لەبەردەم هۆتێل ترەمپ تەقاندەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: پۆلیسی لاس ڤێگاس رایانگەیاند، ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلە تێسلاکەی
لە بەردەم هۆتێلی ترەمپ تەقاندەوە، سەربازێکی ئەمریکا بووە و خەڵکی ویلایەتی کۆلۆرادۆیە و
تەمەنی 37 ساڵ بووە.
ئەوەش خراوەتەروو: سەربازەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و ئۆتۆمبێلەکە تەقاوەتەوە، دواتر توانیویانە بەهۆی
ناسنامە و چەکەکەیەوە زانیارییەکان لەبارەیەوە بدۆزنەوە.
باس لەوەشکراوە: تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەکانیان لە روداوەکە بەردەوامە دیار
نیە ئەو تەقینەوەیە کردەوەیەکی خۆکوژی بووە یاخود نا.