بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمڕۆ 18 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی سەدام حوسێن، پاش ئەوەی دادگای باڵای
تاوانەكانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركرد.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حوسێن، لە 13ـی 12ـی
2003، پاش نۆ مانگ لە روخانی ڕژێمەکەی لە مانگی 4ـی 2003، لە ئۆپەراسیۆنێکی
سەربازی ئەمریکادا لە گوندێکی نزیک شاری تکریت دەستگیرکرا.
چی تر: ئەمەش
دوای هەوڵە هەواڵگرییەکان کە چەند مانگێکی خایاند، هەروەها بەدواداچون بۆ
ئەندامانی خێزانەکەی و ئەو کەسانەی نزیکبون لە ناوبراوە.
زیاتر: شەوی
13ـی 12ـی 2003، هێزەکانی ئەمریکا پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگری، هەڵیانکوتایە
سەر کێڵگەیەک لە شارۆچکەی دورە لە باشوری رۆژهەڵاتی تکریت کە سەدام حوسێن
لەوێ خۆی لە چاڵێکدا حەشاردابو، لەوکاتەدا دەستگیرکرا.
چی
دیکە: سزای
لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا دوای تاوانبارکردنی بە تاوانی دژ بە مرۆڤ لە لایەن
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بۆ کۆمەڵکوژیی، لە 30ـی 12ـی 2006 لە سێدارەدرا.