ئای ئۆئێس زیاتر لە ئەندرۆید بوەتە قوربانیی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان

هەمەرەنگ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە: بەپێی راپۆرتێک سیستمی ئای ئۆێسی سەر مۆبایلەکانی ئایفۆن، بوەتە قوربانیی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و زیانیان بەرکەوتوە بەراورد بە سیستمی ئەندرۆید.

زانیاریی فەرمی: پێگەی فۆنئەرینا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەو بابەتە تەکنەلۆجییەکان، لە راپۆرتێکدا ئەنجامی توێژینەوەیەکی خستوەتەڕو کەلەسەر هەزاران مۆبایل ئەنجامدراوە کە سیستمی ئەندرۆید یان ئای ئۆ ئێسیان لەسەربوە.

زیاتر: بەپێی توێژینەوەکە بەڕێژەی لە ٪19 ئەو مۆبایلانەی سیستمی ئای ئۆ ئێسیان لەسەر جێگیرکراوە زۆرترین جار بونەتە قوربانیی هێرشەکانی ئەلیکترۆنی بەتایبەت لە جۆری فیشینگ، کە لەرێگەی نامە و زانیاریی ساختەوە کەسی قوربانیی کەوتۆتە ناو تەڵەی بەرامبەرەوە.

ئەمەش هەیە: هەروەها ئەو مۆبایلانەی سیستمی ئەندرۆیان لەسەربوە بەڕیژەی لە ٪11 زیانیان بەرکەوتوەو لە رێگەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە دزە کراوەتە ناویان و زانیاریی بەکارهێنەرانیان چوەتە دەرەوە.

باگراوند: بەردەوام مۆبایل و بەرهەمەکانی ئەپڵ بەوە ناوبانگیان هەیە کە خاوەنی سیستمێکی بەهێزی ئاسایش و پاراستنن، بەڵام لەدواییانەدا بەهۆی ئەوەی ئەپڵ بڕیاریدا لە وڵاتانی ئەوروپا رێگە بەدابەزاندنی بەرنامە و یاریی بدات لەدەرەوەی بازاڕە ئەلیکترۆنییە فەرمییەکەی خۆی زۆرترین جار روبەروی لاوازیی ئەمنی بوەتەوە هەربۆیە ئامێرەکانی مەترسی لەسەر دروستبوە، بەپێچەوانەوە کۆمپانیای سامسۆنگ کاری لەسەر ئەوەکردوە سیستمی ئەندرۆید بە نیمچە داخراوی بمێنێتەوە تا کەمترین بەکارهێنەرانیان روبەڕوی هێرشی ئەلیکترۆنی بێتەوە.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا