شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لە دەنگدانی تایبەت یەکێتی سەرکەوتنی یەکەمی تۆمارکرد

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: شاڵاو کۆسرەت رەسول، سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بازنەی هەولێر رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت یەکێتی سەرکەوتنی یەکەمی بەدەستهێنا.

لێدوانی فەرمی: شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند دەنگدانی تایبەت سەرکەوتنی یەکەم بوو بۆ یەكێتی نیشتیمانی، بەرەو سەرکەوتنی دووەم دەڕۆین، زۆر سوپاس بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، پۆلیس و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ و دەنگدەرانی تایبەت، ئێوە سەلماندتان بە دەنگدان پرۆسەیەكی دیموكراسی جوان لە هەرێمەكەماندا بەڕێوە دەچێت.

زیاتر: شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەرە تایبەتەکان سەلماندیان پشتوبەنای یەكێتیی  نیشتیمانیی كوردستانن. ئەم هەنگاوەی ئێوە یەكەم سەركەوتنە و چاوەڕوان بن لە هەنگاوی دەنگدانی گشتیدا سەركەوتنی دیكە بۆ یەكێتی نیشتیمانی ببینن.

ئەمەش هەیە: هەروەها پەیامێکیشی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کردووە، کە ئەمە دەقەیەکەتی:
ئێوەش وەك دەنگدەرانی تایبەت، بە هەمان گڕوتینەوە وەرنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و، ویژدانی خۆتان ئاسوودە بكەن، تا پێكەوە حوکمڕانی وەربگرینەوە.
دەنگدانی تایبەت ئەو ئومێدەی زیاتر بەهێزكرد، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گوتاری هەڵبژاردندا بەرزی كردبوویەوە. بێگومان لە دەنگدانی گشتیشدا ئەو دڵخۆشییە دەبینن كە لە دەنگدانی تایبەتدا بینیمان.
با پێكەوە ڕۆژی دەنگدان بۆ پاڵپشتی و درێژەدان بە ئایندەیەكی باشتر بۆ هەرێمەكەمان، بكەینە وێستگەیەك بۆ سەركەوتنی یەكجارەكی و هەولێر لۆ هەولێرییەکان.
بەرەو داهاتوویەكی ڕوون

بیرخستنەوە: وابڕیارە رۆژی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا