بابەتە سەرەکیەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری پێشوتری وەزارەتی سامانە
سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاشتی هەورامی، ناوی عەبدوڵڵا عەبدولرەحمان
عەبدوڵایە و لەدایکبووی ساڵی 1948، دواین پۆستی یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کوردستان بووە بۆ کاروباری وزە، ماوەی چوار کابینە وەزیری سامانە سروشتییەکان بووە.
زیاتر: ئاشتی هەورامی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی لەندەن
کۆچی دوایی کردووە.