" لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت "

کوردستان 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند:  لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت و ئەم ئەنجامە تانەی لێنادرێت.

ئەمەشی وت: پاش ئەنجامی بەرایی، پرۆسە هونەرییە تایبەت بە گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی دەستپێدەكات و ئەنجامی كۆتایی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە رایدەگەیەنرێت پاش ئەمە قۆناغی تانەكان دەستپێدەكات.

زیاتر: پاش تەواوبوونی قۆناغی تانەكان، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەكات و لە پێگەی فەرمی كۆمسیۆن بڵاویدەكاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا