لە ٪65ی کارەکانی شەقامی 100 مەتری تەواو بووە

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەری پڕۆژەکە لە ٪65ی تەواوکردنی کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگەیاند و دەشڵێت ئەگەر نەختینەی کەمنەکات کارەکان راناگیرێن. 

لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێکدا بۆ  BMC ئەبوبەکر تەیب بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی رایگەیاند: کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە و لە ئێستادا لە ٪65ی کارەکانی تەواوبووە، یەکێک لە بڕگە گرنگەکانی شەقامەکە بریتیە لە قیرتاوکردن، کارەکانمان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی باران دەبارێت یان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، کە بە پێی ستانداردەکان ناتوانین بەردەوامی بە قیرتاوکردن بدەین.

ئەمەش هەیە: ئەگەر باران باری پڕۆژەکانمان بەردەوام دەبن لە یەکتربڕ و پردەکاندا، لەو رۆژەوەی دەستمان بە کارکردن کردووە بەردەوامی هەبووە جگە لە رۆژانی هەینی، رۆژانە زیاتر لە 10-13 هەزار مەتری چوارگۆشەمان قیرتاوکردووە، بەڵام لەبەرئەوەی رێژەی  قیرتاوکردن لە پرۆژەکەدا هەشت ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە، وەک پێویست پێوەی دیار نیە.

زیاتر: لە دوای چینی یەکەمی قیرتاوکردن، ئەگەر پلەکانی گەرما زۆر دانەبەزێت کار لە سەر چینی دووەم دەکەین، کارەکانی پڕۆژەکە رانەگیرابوو، ئەگەر رووبەڕووی کەمی نەختینە نەبینەوە پرۆژەکەمان راناگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا