بابەتە سەرەکیەکە: زێڕ دابەزیوە و لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە
دوو هەزار 741 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناڕوونییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتیی ئەمریکا و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها پێشبینییەکان بۆ
کەمکردنەوەی زیاتری رێژەی سوودی بانکی، هۆکارن بۆ گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی زێڕ.
بیرخستنەوە: لە چەند رۆژی رابردوودا
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و
790 دۆلار.
بە ژمارە: لە ئێستادا نرخی مسقالێک زێر لە بازاڕەکانی
هەرێم بەم شێوەیەیە:
- زێڕی عەیار 18 بە 508 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 21 بە 592 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 22 بە 620 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 24 بە 677 هەزار دینارە